یانەی مانچێستەر یونایتد لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ریزی پێکهاتەی تیپەکەی بەردەوامە و دەیانەوێت بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەهێزتری بکەن ، لە ئێستادا بە چڕی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەدات .
پێگەی ( ئیل ناسیۆنال ) لە نوێترین راپۆرتە هەواڵیدا بڵاوی کردۆتەوە یانەی مانچێستەر یونایەد لە ئێستادا بە چڕی هەوڵ بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەدەن ، شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە میرکاتۆی هاوینە دەستپێشخەری بکەن بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ ، لەبەرئەوەی خواستی چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپای لەسەرە .
پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە یانەی مانچێستەر یونایتد ماوەیەکی زۆرە و لە سەردەمی تین هاگیشدا خواستی گواستنەوەی دی یۆنگیان هەبووە ، وە لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکە رۆبن ئامۆریم تاوتوێی بابەتەکەیان کردووە و ئەویش گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ هەڵکردوە .
هەمان سەرچاوە دەڵێت ، یانەی مانچێستەر یوونایتد بە کارێگێڕانی یانەی بارسێلۆنایان راگەیاندووە ، کە ئامادەن بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکەن بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ .