سەرەتا
ڤیدیۆ
وتار
لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی رۆیشتنی کڤیچا کڤاراتسخێلیا لە یانەی ناپۆلی بووبووە سەردێڕی رۆژنامەکان، و ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی داهاتووی یاریزانەکەی لە ناپۆلی یەکلاییکردەوە.
کۆنتی گوتی: قسەم لەگەڵ کڤارا کرد و داوای رۆیشتنی لە یانەکە کردووە، وە ئێمەش دەیفرۆشین.
هاوکات لە دوایین هەواڵی رۆژنامەنووس ( ماتیۆ مۆریتۆ ) رایگەیاند کە پاریس سانجێرمان گەیشووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کڤاراتسخێلیا و یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەکە دەکات.
لەم وەرزەی سێریا ئەی، کڤاراتسخێلیا بەشداری لە تۆمارکردنی 5 گۆڵ و 3 ئەسیست کردووە، هاوکات نرخی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بە 80 ملیۆن یۆڕۆ دەخەمڵێندرێت.