تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:01 PM

زیدان: هەر بەروارێک دابندرێت بۆ یاری کلاسیکۆ ئێمە کێشەمان نییە

کەمێک پێش ئێستە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕێکخرا بەر لە یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر ڕیال مایۆرکا تێیدا زیدان  باسی بارودۆخی یانەکەی و یەکتربینینەکەی کرد لەگەڵ پۆگبا .


زیدان “هەر بەروارێک بۆ یاریی کلاسیکۆ دیاریی بکرێت ئێمە کێشەمان نیە و ئامادەین ،تەنها ئەوە گرنگە پێش یاریەکە دڵنیایی خۆمان وەربگرین ”

زیدان “قسەم لەگەڵ ڕامۆس نەکردووە سەبارەت بە بەشداریی کردنی لە سەر بەشداریی کردنی لە یاریەکانی ئۆڵمپی بۆ هەڵبژاردەکەی بەڵام ئەگەر ئەوە ڕووبدات زۆر دڵخۆش دەبم پێی چونکە ئەوە خزمەتە بە وڵاتەکەی ”

زیدان ” لەگەڵ کرانەوەی دەرگای گواستنەوە بیر لە کڕینی یاریزانان دەکەینەوە ئیستا تەنها بیرم لای یاریەکەی بەیانیە ”

زیدان ” یەکتر بینینمان لەگەڵ پۆگبا زۆر ئاسایی بوو چونکە من نێوانم لەگەڵ ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە هەیە کاتێکیش لە دوبەی یەکترمان بینی تەنها باسی کۆمەڵێک بارودۆخی تایبەتیمان کرد ”

زیدان ” دەزانم مێژوویی گەورەی کلاسیکۆ چیە بەڵام بە ئێوە ناڵێم ”

زیدان ” یۆڤیچ هیچ نیگەران نیە و لە بارودۆخەکە تێدەگات ، ئیستا ئەو ووردە ووردە بە زمانی ئیسپانی قسە دەکات و هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنی بێگومان لە کاتی پێویست پشتی پێدەبەستم ”

زیدان ” دڵخۆشم بە ئاستی کۆبۆ ئێمە ڕێز لە بڕیارەکانی دەگرین ،ئەو زۆر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش یاریی دەکات ”

زیدان ” ڤالڤێردی یاریزانێکی ئاست بەرزە ولە سەرجەم یاریەکان لە پلانەکانم دایە ئەو حەزدەکات زۆر زوو گەشە بکات ئەوەش کارێکی زۆر باشە ”

زیدان ” بۆ یاریی سبەی لە تواناکانی هەر چوار یاریزان بەیل و مۆدریچ و ڤاسکێز و کروس بێبەش دەبین ”

زیدان ” بەردەوام پێکانی یاریزانان کێشەی گەورەی بۆ دروستکردووین بەڵام دەبێت هەوڵبدەین بە یاریزانانی یەدەگ کێشەکان چارەسەربکەین “

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.