تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:41 PM

هەڕەشەی کووشتن لەئەستێرەیەکی یانەی ئارسناڵ دەکرێت

مامەڵەی ڕەگەزپەرستی لەیاریگەکانی جیهان بەردەوامی هەیە ، زۆربەی کات بەکارهێنانی ووشەی ڕەگەز پەرستی بۆتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی دەروونی کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری ئەوروپی .

ئەستێرەی گاپۆنی و گۆڵکاری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی پێر ئیمریک ئۆبایمیانگ دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لەهەڵبژاردەی مەغریب وێنەیەکی لەلاپەڕەکەی خۆی بڵاوکردۆتەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کاردانەوەی هاندەرێکی هەڵبژاردەی مەغریبی لێدەکەوێتەوە .

چەند ڕۆژێک لەمەو پێش هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و گاپۆن لەیارییەکی دۆستانەدا بەیەک گەیشتن تێیدا هەڵبژاردەی گاپۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ، دوای یارییەکە ئۆبایمیانگ ئەستێرەی هەڵبژاردەی گاپۆن وێنەیەک لە ئینستاگرامەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە دەبێتە مایەی توڕەبوونی هاندەرێکی هەڵبژاردەی مەغریب نامەیەکی هەڕەشە ئامێز بۆ پێر ئیمریک دەنێرێت ،چەند ووشەیەکی ڕەگەز پەرستی بەرامبەر بەکاردەهێنێت و هەڕەشەی کووشتن لەناوبراو دەکات .

ئەم کارەی هاندەرەکەی مەغریب بۆتە مایەی نیگەرانی و تێکچوونی دۆخی دەروونی یاریزانی ناوبراو ، هاوکات یەکەمجار نییە هەواڵی سوکایەتی کردن و بەکارهێنانی دروشمی ڕەگەزپەرستی لەجیهانی تۆپی پێ بڵاودەبێتەوە زۆرینەی ئەو یاریزانانەی تووشی ئەو بارودۆخە دەبنەوە یاریزانی ڕەشپێستن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.