تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:52 PM

كێ سوودمەندی یەكەم بوو لە دواخستنی یاری كلاسیكۆ؟

پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو بە فەڕمی یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دواخرا بۆ بەرواری 18/12/2019،سێ یاریزان لە هەردوو یانەكەدا سوودمەند دەبن ئەوانیش عوسمان دیمبیلی و لۆكا مۆدریچ و گاریس بەیڵن

عوسمان دیمبیلی سوودمەندی یەكەمە لە دوا خستنی كلاسیكۆدا،چونكە بەهۆی ڕەوشت و وشەی نەشیاوەوە دژی ناوبژیوان لە یاری نێوان بارسێلۆنا و سیڤیلیە كارتی سووری وەرگرت و بۆ دوو یاری سزا درا ئەو دوو یارییەش بریتی بوون لە یاری بەرامبەر ئیبار و ڕیاڵ مەدرید

بەڵام پاش دوا خستنی یاری كلاسیكۆ عوسمان دیمبیلی تەنها دژی یانەی ئیبار و ڤەلەدلوەلید یاری ناكات،بەمەش دەتوانێت بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادە بێت و بەشداری بكات

هەروەها لۆكا مۆدریچ و گاریس بەیڵ بەهۆی پێكانەوە بە ئەگەرێكی زۆرەوە نەیاندەتوانی بەشداری كلاسیكۆ بكەن چونكە لە یاری نێوان هەڵبژاردەی وێڵز و كڕواتیا هەردوو یاریزانەكە تووشی پێكان هاتن، بەڵام پاش دوا خستنی یاری كلاسیكۆ هەردوو یاریزان ئامادەی یارییەكە دەبن

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.