تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:50 PM

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی “مێسی 100% ئامادەیە

کەمێک لەمەو پێش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا ڕێکخرا و تێیدا باسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێبار و یاری کلاسیکۆ و گەڕانەوەی یاریزانەکانی کرد.

ڤاڵڤێردی لەسەرەتای قسەکانیدا گووتی 

“هەمووان بیر لەبەرواری بەڕێوەچوونی یاری کلاسیکۆ دەکەنەوە ،بەڵام کەس بیر لە هاندەرانی یارییەکە ناکاتەوە ،پێویستە ڕێز لەهاندەرانیش بگرین”.

“کلاسیکۆ یارییەکە هەمووان یاریزانەکان چاوەڕێی دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم تواناکانی خۆیان پێشکەش بکەن ،من حەزدەکەم یارییەکە لە کامپ نۆ بەڕێوەبچێت ،یاریزانەکانیش بەهەمان شێوە “.

“لەسەر گۆڕینی کاتی یاری کلاسیکۆ یانەکە بەینانامەی دەرکردووە ،ڕاستە من ڕاهێنەرەم بەڵام یانەکە لەسەرووی هەمووانەوەیە “.

 

ڕاهێنەری بارسێلۆنا باسی گەڕانەوەی یاریزانەکانی کرد و ڕایگەیاند

ڤاڵڤێردی “مێسی 100% ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێبار”.

“تۆدیبۆ یاریزانێکی لاو و لێهاتووە چاوەڕێی زۆری لێدەکەین لەئێستە و داهاتوودا”.

“خۆردێ ئەلبا بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەمان ئامادەیە”.

“ئۆمتیتی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەشێویەکی ئاسایی ڕاهێنانی ئەنجامداوە ،چاوەڕێی دواین ڕاپۆرتی پزیشکانی یانەکە دەدەین ،ئینجا بڕیار لەسەر یاریکردنی دەدەین”.

ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئەتلەتیک بلباو باسی جیاوازی نێوان هەرێمی باسک و کەتەلۆنیاـی کرد و ووتی

لەنێوان هەرێمی باسک و هەرێمی کەتەلۆنیا
ڤاڵڤێردی گووتی “جیاوازیێکی زۆر هەیە لەنێوان ئەم دوو هەرێمەدا هەیە ئەوە کاری ئێمە نییە ،سیاسییەکان قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەن”.

ڤاڵڤێردی لەسەر یارییەکەی ئێبار قسەی خۆی کرد …

بڕیارێکی دروستە بەوەی ئەمڕۆ سەفەری شاری ئێبار دەکەن ؟

“بەڵێ چونکە دۆخی هەرێمی کەتەلۆنیا نا ئارامە و گرفتی هاتوچۆمان دەبێت بۆیە ئەو بڕیارەمانداوە “.

“ڕووبەڕووبوونەوەی ئێبار بۆ ئێمە گرنگە دەمانەوێ سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەین ،بۆ ئەوەی لەڕکابەری گرتنی پلەی یەکەم دانەبڕێین”.

لەدواین ووتەکانیدا ڕاهێنەر ئیسپانیەکە باسی دۆخی ناهەمواری هەرێمی کەتەلۆنیای کرد و ڕایگەیاند 

“نامەوێ تێکەڵاوی سیاسەت بم و قسەی لەسەر بکەم ،بەڵام دەبێت ڕێز لەکەسایەتیەکان بگرین و ڕێگە بدرێ بەئازادی ڕەئی خۆیان دەربڕن”.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.