تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:51 PM

له‌گه‌ڵ چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤێنتۆس، ئه‌و یانه‌یه‌ ته‌واو گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه‌

پێگەی” کالچیۆ مێرکاتۆ “هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا باسی کاریگەری بەرچاوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات لەڕووی داراییەوە لەسەر یانەی یوڤێنتۆس لەوەتەی پەیوەندی بەیانە ئیتاڵییەکەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی “کالچیۆ مێرکاتۆ”بێت پەیوەندیکردنی ڕۆناڵدۆ بەیانەی یوڤێنتۆس ،یانەکەی هێناوەتە لیستی ئەو یانانەی کە زۆرتری خواست لەسەر کڕینی درێسەکانیان هەیە ، بیانکۆنێری لەهەموو ڕوێکەوە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆی قازانجکردووە لە ساڕۆخەکەی مادێرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کەیۆڤێنتۆس لەماوەی وەرزێک و نیودا 315 هەزار درێسی ڕۆناڵدۆی فرۆشتووە ، ئەمەش یانەکەی هێناوەتە ڕیزبەندی دەیەم لەو یانانەی کەزۆرترین پارە لەفرۆشتنی درێس بەدەستدەهێنن.

چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەکەی شاری تۆرینۆ کێرڤی یانەکەی لەهەموو ڕوێکەوە بەرزکردۆتەوە لەوەتەی دۆن درێسی بیانکۆنێری دەپۆشێت داهاتی یانەکە لەڕووی ڕێکلام و ڕاگەیاندن ڕووی لەزیاد بوون کردووە بەجۆرێک ،بەر لە پەیوەندیکردنی کریس بە یانەکە داهاتی ساڵانەی لە ڕێکلام و ڕاگەیاندن بڕی 86.8 بـوو ، بەڵام لەگەڵ هاتنی ڕۆناڵدۆ ڕێژەکە بەرزبوویەوە بۆ 108.8 ، واتە 22 ملیۆن قازانجی یوڤێنتۆس زیادیکردووە .

“کالچیۆ مێرکاتۆ”ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یاریکردنی ڕۆناڵدۆ لە ئیتاڵیا وایکردووە ڕێژەی هاندەرانی خانمە پیرەکە 68% زیادبکات ، بەدیاریکراوی ڕێژەی هاندەرانی یانەکە لە 385 ملیۆن هاندەرەوە بەرز بۆتەوە بۆ 423 ملیۆن .

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیەوە بەبڕی 113 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بووە گرانترین یاریزانی یانەکە لەمێژوو ، لەخولی ئیتاڵی 37 یاری بەدرێسی بیانکۆنێری چۆتەسەر لاکێشەی سەوز و 24 گۆڵی تۆمارکردووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.