تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:03 PM

ڤیدیۆ: بۆکسێنەرێکی ناسراوی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

بەکاریگەری بۆکسێکی بەھێزی رکابەرەکەی،
باتریک دای بۆکسێنەری ئەمریکی کۆچی دوایی کرد.

چەند رۆژێک لەمەوبەر پاتریک دای بۆکسێنەری ئەمریکی لەشاری شیکاگۆ رووبەڕووی چاڵنز کۆنوێلی ھاونیشتیمانی بۆوە، دوای چەند گەڕێکی رکابەرییەکەی نێوانیان، بەھۆی بۆکسێکی بەھێزی چارلز، پاتریک کەوتە خوارەوە و بەھۆی سەختی پێکانەکەی دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و دوای چەند رۆژێک ماڵئاوایی لەژیان کرد.

پزیشکەکانی سەر بە نەخۆشخانەکە ئاماژەیان بەوەدا، ئەو لێدانەی کە چارلز وەشاندبووی کاریگەری لەسەر مێشکی کردبوو وبەکاریگەر سەختی ئەولێدانە کۆچی دوایی کرد.

لەمبارەیەوە، چارلزی رکابەری لەتویتەر دڵگرانی خۆی لەسەر ئەم کارەساتە دەربڕی و رایگەیاند، “نازانم چۆن بیر لەو رووداوە نەخوازراوە بکەمەوە، کەس ھیوا بەمە ناخوازێت، لێدانەکەم مەبەستدار نەبوو، چەند جارێک یارییەکەی نێوانمان لە بیر و ھۆشم دووبارە دەکەمەوە و دەڵێم خۆزگە ئەمە رووینەدابا”.

پاتریک دای لە ساڵی 2013 دەستی بەم یارییە کردووە و چەندان نازاناوی جیاوازی پاڵەوانێتییەکانی بردۆتەوە.

ساتی کەوتنی بۆکسێنەرەکە ببینە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.