تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:36 PM

مێسی : پێویست ناكات باشترین یانه‌ی جیهان به‌ جێبهێڵم

دوێنی چوارشەممە دوای کۆتایی هاتنی  مەڕاسیمی پێدانی شەشەمین پێڵاوی ئاڵتونی بە لیۆنێل مێسی خاوەن زۆرترین گۆڵ لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا ، ئاهەنگەکە لەلایەن “ڕۆژنامە ی ماڕکا “ـەوە ڕێکخرابوو دوای مەڕاسیمەکە مێسی دیمانەیەکی لەگەڵ پێگەی ” ماڕکا” ئەنجامدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی دایەوە .

مێسی لەسەرتای قسەکانیدا باسی بەردەوامبوونی لەیاریکردن کرد و ڕایگەیاند “ئەقڵم وەک کەسێکی 25 ساڵی بیردەکاتەوە ،بەڵام جەستەم بڕیار دەدات لەسەر بەردەوامیدان لەسەر لاکێشەی سەوز”.

 

“کاتێک هەستم کرد ئیتر جەستەم بەرگەی بەردەوام بوون ناگرێ ئەوا وازهێنانی خۆم ڕادەگەیێنم”.

لیۆ لەسەر ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ خولی ئیتاڵی گووتی

“هه‌موو كه‌س به‌ دوای ئامانجی خۆی ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام هیچ پێویست نیه‌ باشترین یانه‌ی جیهان به‌ جێبهێڵم ”

ئەفسانەکەی بلوگرانا باسی تواناکانی هەریەک لەیاریزانان فرینکی دی یۆنگ ـی ناوەڕاستکاری بارسا و فێرجل ڤانداک ـی بەرگریکاری هۆڵەندی دەکات ودەڵێت “دی یۆنگ یاریزانێکی پڕ بەهرەیە٫ بەخێرایی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئێمە خۆی گونجاند چونکە ئەو لە ئەیاکس ـەوە هاتووە فەلسەفەی ئەو یانەیەش لەئێمەوە نزیکە “.

“ڤان دایک یاریزانێکی خێرایە و جەستەیەکی پتەوی هەیە هەردەم چاوەڕێی کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی هەوڵی وەرگرتنی تۆپ بدات ،سەرسامم بە شێوازی بەرگری و هێرشبردنی “.

مێسی لەوەڵامی ئەوەی هەست ئەکەی بەتێپەڕبوونی کات بەیاریکردن لەهێڵی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو بووی ئاشکرایکرد”

“نازانم ،لەئێستەدا دەگەڕێمەوە هێڵی ناوەڕاست بۆ ئەوەی تۆپەکان ببەمە هێڵی پێشەوە ، نازانم لەداهاتوو چی ڕوودەدات ،لەکام هێڵ بەردەوامی دەدەم “.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لەنێوان هەردوو گۆڵپارێزی ئەڵمانی مانوێل نۆیەر و تێر شتیگن گووتی 
“مانوێل نۆیەر و تێر شتیگن دوو گۆڵپارێزی ئاست بەرز و لێهاتوون و زۆر لەیەک دەچن ، دەتوانن لەژێر فشاردا زۆر بەئاسایی بەقاچەکانیان مامەڵە لەگەڵ تۆپ بکەن ، ناتوانم بڵێم کامیان باشترینە ، شتیگن لە من نزیکترە بەڵام نۆیەر کەم کات هەیە بیبینم “.

مێسی باسی پەیوەندیکردنی  ڕادمێڵ فاڵکاوی کۆڵۆمبی دەکات بەیانەی گەلەتەسەڕای تورکی و دەڵێت 

“فاڵکاو هێرشبەرێکی ئاستبەرزە و بازی بەرز دەدات و  لێدانی سەری بەهێزی هەیە ، ئەو هێرشبەرێکی گۆڵکارە” .

لەکۆتایی  دیمانەکەیدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی کرد لەئەنتۆلێای هاوسەری دەستیپێکرد “ئەو هەموو شتێکی منە ،زۆر بەڕێکی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکان دەکات ، زۆر بەنەرمی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەدات کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ، کەسێکی زیرەکە بۆمن پاڵپشتیێکی گەورەیە “.

ووتیشی “تیاگۆ کوڕێکی زیرەکە و ماتیۆش منداڵێکی هەزەلیە “.

مێسی نەیشاردەوە کە حەز بەخواردنی ژەمە سووکەکان دەکات وەک ماکەرۆنی بەزالیا و پاقڵەمەنیەکان .

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.