تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:51 PM

کریستانۆ ڕۆناڵدۆ یەکەمی جیهانە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ جگە لەوەی لەرووی ژمارەی گۆڵەکان لەگەڵ یانە و ھەڵبژاردەکان پێش مێسی کەوت، لەھەمان کاتدا لە تۆڕی ئینستگرام پێشی کەوتووە.

پێگەی( باز بینگۆ) لیستێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو ئەستێرانەی ئاشکرا کرد کە زۆرترین داھات لەرێگەی بڵاوکردنەوەی یەک وێنە بۆ رێکلام دەستدەخەن ئەمەیش بەپێی ئاماری ساڵی 2018 خەمڵێندراوە.

لە لیستەکەدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە خاوەنی 186 ملیۆن فۆلۆیە، لەساڵی 2018 بڕی 38.2 ملیۆن پاوەند دەست کەوتووە.
بەپێی پێگەکە، کریستیانۆ لەساڵی ناوبراوو 49 وێنەی وەک رێکلام بڵاوکردۆتەوە، لە ھەر وێنەیەک 780 ھەزار پاوەند دەستکەوتووە.

لە پلەی دووەمیش، لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی ھات، لیۆ، 18.7 ملیۆن پاوەند لەساڵی 2018 دەستکەوت، کە بۆ ھەر وێنەیەک 518 ھەزار پاوەند بەرکەوتووە.

لەپلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم ھەر یەکە لە دێڤید بێکھامی ئینگلیزی و نێیمار داسێلڤای برازیلی و زلاتان ئیبراھیمۆڤێچی سویدی ھاتن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.