تشرینی دووه‌م 20, 2019 3:21 PM

بارسێلۆنا 6 كاتژمێر به‌ ڕێگاوه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی یاری داهاتووی لالیگا

یاریزانانی بارسێلۆنا پێویستە 600 کیلۆمەتر ببڕن بۆ ئەنجامدانی یاری داهاتوویان بەرامبەر بەیانەی ئێبار لەچوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا .

ڕۆژنامەی “ئاس”ـی ئیسپانی هۆکاری بڕینی ئەو مەودا زۆرەی ئاشکرا کردووە تێیدا باس لەوە دەکات ستافی یانەکە ناچارن بەپاس گەشتی شاری ئێبار بکەن و نزیکەی 7 کاتژمێر ڕێگا ببڕن بۆ ئەنجامدانی یاری داهاتوویان بەهۆی تێکهەڵچوون لەفڕۆکەخانەکانی کەتەلۆنیا و وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “ئاس “بێت هەرسێ یاریزان لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز و جێرارد پیکێ دەتوانن بە”شارتەر” گەشتی  بلباو بکەن و دوواتر 40 کم ـی دیکە دەبڕن و دەگەنە شاری ئێبار ، بەڵام یاریزانەکانی دیکە ناچارن 600کم بەپاس ببڕن بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە.

لەئێستەدا کارگێڕی یانەکە بەدوای دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکن بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە دوای ئەوەی مەترسی ئەوەیان بۆ دروست بووە ناتوانن بەفڕۆکە گەشت بکەن بەهۆی تێکچوونی گەشتە ئاسمانیەکانی کەتەلۆنیا.

دواین جار کەستافی یانەکە بەپاس گەشتی درێژیان ئەنجامدابێت لەساڵی 2010 بوو لەیاری بەرامبەر ئینتەر میلان لەچامپیۆنز لیگ و یارییەکەیان بە 3گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاند .

بەپێی ئەو سەرچاوەیە بێت یانەکەدوای گەڕانەوەی لەئێبار بۆیاری ڕۆژی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ دەبێت گەشتی ووڵاتی چیک بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی سلاڤیا پراگ ، ئەگەر کێشەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا بەردەوام بێت ئەوا بۆ ئەو یارییەش کێشەی گەشتکردنیان بۆ دروستەبێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.