ڤیدیۆ:ئێران لەلایەن فیفا سکاڵا دژی ھەڵبژاردەی بەحرێن تۆمار دەکات!

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئێران بڕیاری داوە لەلایەن فیفا سکاڵا دژی ھەڵبژاردەی بەحرێن تۆمار بکات دوای ئەوەی ھاندەران لەکاتی گوتنەوەی سروودی نیشتیمانی ئێران ھەرایەکی گەورەیان نایەوە.

لەیاری نێوان بەحرێن و ئێران لەمیانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر و جامی ئاسیای 2023 چین، بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە،سروودی نیشتیمانی وڵاتی ئێران لێدرا و ھاندەران ھەڵسان بەفیکە و ھاوار تا تەواوکردنی سروودەکە، ئەمەیش لەلایەن ئێرانییەکان بە سووکایەتی لەقەڵەمدرا.

لەمبارەیەوە، جەواد ئازەری، وەزیری پەیوەندییەکانی وڵاتی ئێران نیگەرانی خۆی بەم کارە دەربڕی و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گووتی” ئێمە یاری و ئەنجامەکە لەبیر دەکەین، بەڵام ئەم سووکایەتییە لەبیر ناکەین کە بە ئێران کرا، سکاڵا لەلایەن فیفا تۆمار دەکەین”.

لەلایەکی دیکەوە، دەزگە راگەیاندنەکانی ئێران ئەم کارەیان بە پیس و بۆگەن وەسف کرد.

لەم یارییەدا، ھەڵبژاردەی بەحرێن بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئێرانی بردەوە.

ڤیدیۆی ھاندەرانی بەحرێن ببینە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.