تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:51 PM

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ڕەتیکردەوە ڕووبکاتە یانەی مانچێستەر یونایتد .

ڕۆژنامەی (میڕۆڕ)ـی بەڕیتانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا باس لەوە دەکات کە ئیڤان ڕاکیتیچی کڕواتی و ناوەڕاستکاری یانەی بارسیلۆنا ڕەتیکردۆتەوە پەیوەندی بەیانەی مانچێستەر یونایتد بکات لەمێرکاتۆی زستانە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە بەریتانیەکە بێت یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نییه بەو پێیەی لەلایەن ڕاهێنەری یانەکە ئیرنێستۆ ڤاڵڤێردی پشتگوێ خراوە و زۆربەی یارییەکان لەسەر کوورسی یەدەگ دەبیندرێت، هەر بۆیە بڕیاری جێهێشتنی ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەیداوە .

ئەو بارودۆخەی ڕاکیتیچ لەگەڵ بارسێلۆنا و خواستنی کارگێڕی بلوگرانا لەسەر فرۆشتنی یاریزانی ناوبراو چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای هێنایە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ڕاکیتیچ لەنێویاندا یانەی مانچێستەر یونایتد ـی ئینگلیزی .

بەڵام ناوەڕاستکارە 31 ساڵانەکە ڕەتیکردۆتەوە ڕووبکاتە ڕیزی شەیتانە سوورەکان بەهۆی بارودۆخی خێزانی خۆی ،بەڵکو ئامانجیەتی بگەڕێتەوە کڕواتیا یاخود لـە ئیسپانیا بمێنێتەوە.

شایەنی باسە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش ئیڤان ڕاکیتیچ لە لێدوانێکدا گووتی کە مێرکاتۆی ڕابردوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس داوای لێکردووە ڕووبکاتە یانە ئیتاڵیەکە بەڵام ڕەتیردۆتەوە.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.