تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:50 PM

پێش کلاسیکۆ، کورد گۆڵ دوایین زانیاری لەسەر یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید وبارسێلۆنا بڵاودەکاتەوە

 

12رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە، ھەردوو یانە لەھەوڵی ئەوەدان بە کەمترین زیان بگەنە یارییەکە، ئەگەر چی بارودۆخی یانەی ریال مەدرید بەراوورد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا خراپترە بەھۆی زۆری ژمارەی یاریزانەکانی، وا دەردەکەوێت بارودۆخی یانە کەتەلۆنییەکە لەم لایەنە لە یانە مەدریدییەکە باشتر بێت.

کورد گۆڵ دوایین زانیاری لەسەر یاریزانە پێککراوەکانی ھەردوو یانە بەپێی ھەواڵ و سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان دەخاتە روو بەم شێوەیەی خوارەوە:

یاریزانانی ریال مەدرید

ـ لۆکا مۆدرێج

لەیاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە وێڵز دووچاری پێکان ھات و یارییەکەی تەواو نەکرد،ئەندامێکی یانەکەیش دەڵێت، پێکانەی بەو شێوەیە مەترسیدار نیە، لەبەرامبەر گرانادا دادەبڕێت لە لالیگا، رەنگە بەرامبەر گەڵاتە سەرای لە چامپیۆنز لیگ یاری نەکات و دواتر بۆ کلاسیکۆ ئامادەبێت.

ـ گاریس بەیل

بەیل پێکانەکەی سووکە، رەنگە لەیاری گرانادا پشووی پێبدرێت و دواتر بگەڕێتەوە بۆ یاریگەکان.

ـ خامیس رۆدرێگز

ھەفتەی رابردوو لە ھۆڵی یانەکە بەردەوام لەراھێنان دابوو، کێشەی ماسوولکەکانی ھەبوو، بۆ یارییەکانی داھاتوو ئامادەدەبێت.

ـ مارسێلۆ

گەڕاوەتەوە راھێنانە بە کۆمەڵەکان و کێشەیەکی ئەوتۆی نەماوە.

ـ فیرلاند مێندی

پێکانەکەی بۆ چوار مانگە وئامادەبوونی بۆ یاری کلاسیکۆ ئەستەمە.

ـ کۆرتوا

Real Madrid’s Belgian goalkeeper Thibaut Courtois celebrates at the end of the Spanish league football match between Real Madrid CF and Real Valladolid FC at the Santiago Bernabeu stadium in Madrid on November 3, 2018. (Photo by JAVIER SORIANO / AFP)

کێشەی لە گەدەیدا ھەبوو، بۆی چارەسەر کراوە وبۆ یارییەکان ئامادەیە.

ـ ناتچۆ

دووچاری پێکان بووە لە چۆکیدا، چاکبوونەوەی زیاتر لە دووھەفتەی دەوێت، بۆیە لە سێ یاری داھاتووی یانەکە بەشداری ناکات.

ـ مارکۆ ئەسینسیۆ

بەھۆی پچران لە بەستەرەیەکی قاچیدا، دابڕانی تا مانگی سێی ساڵی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

یاریزانانی بارسێلۆنا

بارودۆخی یانەکە باشترە لەرووی یاریزانە پێککراوەکان دوای ئەوەی چەند یاریزانێکی بۆ گەڕاوەتەوە.

ـ ئۆمتیتی

لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە ئەگەر زۆرە لەیاری داھاتوو بەرامبەر بە ئیبار بەشداری پێبکرێت.

ـ جۆردی ئەلبا

لەسەرەتای ئەم مانگە گەڕاوەتەوە راھێنانە بە کۆمەڵەکان وپێشبینی دەکرێ بەرامبەر بە ئیبار بەشداری پێبکرێ.

ـ جۆنیۆر فێربوو

ئەویش لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و چاوەرێی بڕیاری کۆتایی دەکات بۆ ئەوەی بەشداری پێبکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.