تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:33 AIM:

ئیبراهیمۆڤیچ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات


زلاتان ئیبراھیمۆڤێچی سویدی و یانەی لۆس ئەنجلس گەلاکسی ئەمریکی رەخنە لە راھێنەری ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەگرێت.

لەکاتی سەردانیکردنیدا بۆ شاری مالمۆی سویدی بەمەبەستی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری خۆی وەک باشترین یاریزان لە مێژووی یانەی مالمۆ، زلاتان بەر لە 48 کاتژمێک لەیاری ھەڵبژاردەی سوید بەرامبەر بە ئیسپانیا بەلێدوانێک ژەھرێک دەخاتە نێو کەشی ھەڵبژاردەکە تێدا راھێنەر یان ئەندرسۆن بە رەگەز پەرستی تۆمەتبار دەکات.

زلاتان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گووتی: “راھێنەری ئێستای سوید گرنگی بەو یاریزانانە نادات کە لە سوید لەدایک نەبوونە وتەنیا پشتی بەیاریزانانی سوید بەستووە”.

زلاتان زیاتر گووتی” ئەم راھێنەرە کارکردنی 20 ساڵی لەباربرد بەپێی کۆمەڵگە جیاوازەکانی وڵاتی سوید یاریزانەکانی ھەڵنەبژاردووە”، ھاوکات ئیبرا تۆمەتی ئەوەی بە ئەندرسۆن بەخشی و گووتی” دەرفەتی زۆر بە یاریزانی تەمەن گەورە داوە وەک بڵێی ھەڵبژاردەکە تەنھا بۆ ئەوان بوونی ھەیە”.

دوای گەیشتنی لێدوانەکانی زلاتان بە ئەندرسۆن، راھێنەرەکەی سوید گووتی” ئەم تۆمەتانەی زلاتان رەتدەکەمەوە و دڵگرانم بەو قسانەی زلاتان”.

زلاتان لە ساڵی 2016 بەیەکجاری وازی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی ھێنا وتوانیوویەتی 62 گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی سوید تۆمار بکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.