تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:53 PM

ھۆکاری رەتکردنەوەی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد لەلایەن کلۆپ ئاشکرا کرا

رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی بەشێوەیەکی نھێنی،ھۆکاری رەتکردنەوەی یۆرگن کلۆپ راھێنەرایەتیکردنی ھەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد ئاشکرا کرد.

لەمبارەیەوە، رۆبی فاولەر ھێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول بۆ رۆژنامەکە گووتی” بەر لە دوو ساڵ قسەم لەگەڵ کلۆپ کردووە و بەمنی گوت من پێشتر چەند یانەیەکی دەوڵەمەندم رەتکردۆتەوە لەوانە ریال مەدرید و مان یونایتد، چونکە من رقم لەو یانانەیە کە بیر لە پارە و قازانج دەکەنەوە بەر لەوەی بیر لە ئەنجام و دەستکەوت بکەنەوە”.

فاولەر لەسەر زاری کلۆپ گووتی” کلۆب لیڤەرپوولی خۆشویستووە چونکە ھاوسەنگی نێوان قازانج و یانەکە کردووە، ئەوەی چەند یانەیەک دەیکەن ھیچ پەیوەندی بە تۆپی پێوە نیە، روونە ئەمەیش شێوەیەکە لە شێوەکانی سوود و قازانج، من ئەمە بەتۆپی پێ لە قەلەمی نادەم”.

کلۆپ پێش چوار ساڵ بووە راھێنەری لیڤەرپوول وتوانی لە وەرزی رابردوو چامپیۆنزلیگ بباتەوە و لەم وەرزەیشدا لەیەکەم ھەشت یاری پریمەرلیگ ھەشت یاری بردۆتەوە”.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.