تشرینی دووه‌م 17, 2019 4:01 PM

دوایین زانیاریی دەربارەی پێکانی ھەر یەکە لە مۆدریج و بەیل

لەیاری نێوان کڕواتیا و ھەنگاریا لۆکا مۆدرێج بە ھۆی پێکان نەیتوانی رووبەرووبونەوەکە تەواوبکات، ھاوکات گاریس بەیل لەیاری ھەڵبژاردەی وێڵز بەرامبەر بە سلۆڤاکیا دووچاری پێکان ھات.

مۆدرێج لەیاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە ھەنگاریا دووچاری پێکانێکی مەترسیدار ھات و بەو ھۆیەوە یاریگەی جێھێشت، ھاوکات، گاریس بەیل سەرەڕای ئەوەی دووچاری پێکان بوو لەیاری ھەڵبژاردەکەی ،وێڵز بەرامبەر بە سلۆڤاکیا بەڵام تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان لەنێو یاریگە مایەوە بەھۆی نەمانی گۆڕانکاری لەریزی تیپەکەی.

بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش ، ھەردوو یاریزان دوای گەڕانەوەیان بۆ مەدرید پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدرێ و سرووشتی پێکانەکانیان دیاری بکرێت و ئەگەر زۆرە یەکێکیان بۆ یاری کلاسیکۆ داببڕێت.

سەبارەی بەمۆدرێج زلاتکۆ دالیچ (ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کڕواتیا ) گووتی” لوکا مۆدریچ تووشی بەرکەوتنێکی قوورسی بوو لە دەمارەکانی ڕانیدا ، هیوادارین پێکانەکەی قوورس نەبێت “.

ئەمە لەکاتێکدایە تەنیا ١٢ رۆژ ماوە بۆ یاری کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە خولی لالیگای ئیسپانی وبڕیاریشە لە 26ی ئەم مانگە لە یاریگەی کامب نۆ یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە ئەنجام بدەن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.