تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:59 PM

ڤیدیۆ: دوای دوو ساڵ بۆفۆن باس لە ساتی تۆمار کردنی گۆڵە ناوازەکەی ڕۆناڵدۆ دەکات

جاینلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی پێشووی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئێستای یانەی یۆڤێنتووس باسی ئەو گۆڵە دەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێی کردووە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆفۆن باسی گۆڵە ناوازەکە و ئەو گفتوگۆیەی نێوانیان کە لەدوای گۆڵەکە کرا دەکات و دەڵێت”لەوەرزی 2017 -2018 ئەوکات کریستیانۆ لە یانەی ریال مەدرید یاری دەکرد، دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەیەک گەیشتین، وەک ئاشکرایە لە یاری چوون بە سێ گۆڵ ریال مەدرید سەرکەوتنی تۆمار کرد، ئەوەی سەرنجی راکێشام گۆڵی دووەمی دۆن بوو کاتێک بەشێوازی دەبل کێک گۆڵی لێکردم”.

بۆفۆن زیاتر دەڵێت”دوای گۆڵەکە بۆ ماوەی 25 خولەک لەشوێنی خۆم بەبێ ئومێدی دانیشتم وبیرم لەو شێوازە کردەوە کە تۆڕەکەمی پێھەژاند، دواتر لەدەرفەتێکدا لێم نزیک بۆوە و پێمگوت، تەمەنت چەندە؟ پێی گوتیم ئەمەی کردوومە شتێکی باشە بۆ کەسێک تەمەنی 33 ساڵ بێت، وانیە بۆفۆن؟ بۆیە دوای ئەمە بەیەکەوە پێکەنین، من ھیچم نەبوو بۆ گووتن”.

بۆفۆن باسی پەیوەندی نێوان خۆی و کریستیانۆ دەکات کە لەئێستادا بەیەکەوە لە یەک تیپن دەڵێت” بوونی کریس لەنێو ئێمە زۆر گرنگە، وانەی لێفێردەبین، ئەو کەسێکی خاوەن رەوشتە و ھەڵسوکەوتیشی نایابە لەگەڵ ئێمە، بەر لە راھێنان چەند خولەکێک بەیەکەوە گفتوگۆدەکەین و پیوەندیمان لەگەڵ یەکتر زۆر باشە، دڵنیام لەوەی ئەگەر یۆڤی چامپیۆنزلیگ بباتەوە کریستیانۆش خەڵاتی باشترینی ئەوروپا دەباتەوە”.

بۆ وەبیر ھێنانەوە، ئەم یارییەی نێوان یۆڤێنتووس و ریال مەدرید، دوای ئەوەی یانەی ریال بە سێ گۆڵ براوە بوو، لەیاری گەڕانەوە یۆڤی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریال ھێنا، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ یانەی شاھانە سەرکەوت بۆ قۆناخی نیوەی کۆتایی.

ڤیدیۆی گۆڵەکە

ڤیدیۆی گفتوگۆکەی نێوان بۆفۆن و کریستیانۆ

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.