تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:23 PM

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی یانەکەی دەبێت

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانی باسی خواستی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەکەن بۆ فرۆشتنی ئیڤان ڕاکیتیچی کڕواتی و ناوەڕاستکاری یانەکە .

ڕۆژنامەی “سپۆڕت”ـی کەتەلۆنی نزیک لەیانەی بارسێلۆنا لەژمارەی ئەمڕۆیدا هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا باس لەوە دەکات کە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە نیازی فرۆشتنی ئیڤان ڕاکیتیچیان هەیە.

ئیڤان ڕاکیتیچ بەهۆی دابەزینی ئاستی و هاوکات بوونی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی ناوەڕاستکار لە بارسێلۆنا بواری یاری کردنی وەکو یاریزانی سەرەکی کەم بووەتەوە ، لەئێستەشدا کۆمەڵێک یانەی گەورەی ئەوروپا خواستی گواستنەوەی ئەستێرە کرواتیەکەیان هەیە لەمێرکاتۆی زستانە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “سپۆڕت”بێت هەر یەک لەیانەکانی ئینتەر میلان و یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئیڤان ڕاکیتیچ بۆ ڕیزی یانەکەیان.

ئیڤان ڕاکیتیچی 31 ساڵان ئەم وەرزە زۆرینەی یارییەکانی یانەکەی بەدانیشتن لەسەر کوورسی یەدەگ بەڕێکردووە و لەلایەن ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر پشتی پێنابەستێرێت ،ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی ئەستێرە کڕواتیەکە و ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی دەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.