تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:53 PM

مۆرینهۆ: نە مێسی نە ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژوو نین

خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی باشترین یاریزان دیاری دەکات و مێسی و کریستیانۆ فەرامۆش دەکات.

مۆرینهۆ بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ده‌ڵێت: “لەلای من باشترین یاریزان بینبێتم رۆناڵدۆی برازیلییه‌، راستە‌ پێكان رێگری لێکرد بۆ ئەوەی زیاتر بدرەوشێتەوە، بەڵام ھەردەم باشترینە لای من”.

مۆرینهۆ زیاتر دەڵێت ” بەتوانایی رۆناڵدۆ لەسەرەتای دەرکەوتنیدا‌ باوه‌ڕپێنه‌كرابوو”.

 سه‌باره‌ت به‌ به‌راوردی نێوان رۆناڵدۆی به‌رازیلی لەلایەک و‌ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و مێسیی ئه‌رجه‌نتینی لەلایەکی دیکە مۆرینهۆ ده‌ڵێت ” لەرووی بەتوانایی و بەھرەیی دیاردە باشترینە و کەمی کاتی یاریکردنی کاریگەری لێکرد ئەمەیش بۆچوونم بۆ دیاریکردنی وەک باشترین یاریزان ناگۆڕێت”.

پێشتر مۆرینهۆ لەساڵی 1997 لەیانەی بارسێلۆنا وەرگێر و یاریدەدەری فانخاڵی راھێنەر بوو، ئەوکات رۆناڵدۆ یاریزانی یانەکە بوو.

ئەمەو رۆناڵدۆی به‌رازیلی،له‌ یانه‌كانی، بارسێلۆنا ،ریال مه‌درید، میلان و ئینته‌رمیلان وچەندانیتر یاری کردووە.‌
  

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.