تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:05 PM

پێرێز دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیاری یانەکەی دەبێت

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا دڵنیاییان داوە لەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی یانەکەی پیشانداوە کە دەستبەرداری ئیسکۆ ئالارکۆنی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەکە بێت .

پێگەی “دۆن باڵۆن” ـی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی چیتر یانە مەدریدییەکە سوود لەتواناکانی ئیسکۆ نابینێت بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی لەهێڵی ناوەراست هەن ،هاوکات ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە ئاستی دابەزیوە و کێشی زۆر بووە لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نەماوە لەبەر ئەو هۆکارانە زیدانی ڕاهێنەر پشتی پێنابەستێت .

بەپێی هەواڵی “دۆن باڵۆن ” بێت یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی کڕیاری هەر لەپێشی ئیسکۆ ئالارکۆنە ، پێرێزی سەرۆکی یانەکەش ئامادەیی پیشانداوە دەستبەرداری یاریزانی ناوبراو بێت بەو مەرجەی بیانکۆنێری بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە مەدریدییەکە.

ئیسکۆ ئالارکۆن ـی 27 ساڵان ساڵی 2013 لەیانەی مالاگا ڕوویکردە یانەی ڕیال مەدرید و لەگەڵ مێرینگێ 187 یاری ئەنجامداوە و 35 گۆڵی تۆمارکردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.