تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:31 PM

هۆکاری ئەنجام نەدانی هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەبێت

بەپێچەوانەی بەشێک لەئەستێرەکانی تۆپی پێ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ھەرگیز تاتۆ لەسەر بەشەکانی لەشی نانەخشێنێ.

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باس لەوە دەکات، کە کریستیانۆی تەمەن 34 ساڵان، بەوە ناسراوە کاری خێرخوازی زۆر ئەنجامدەدات چ لەرووی مرۆڤایەتی یان ماددی و،یەکێک لەم کارانە بەخشینی خوێنە بەو کەسانەی پێویستییان پێی ھەیە بەتایبەتی نەخۆشەکان، بەپێی ئەوەی کەسی نەخشێندراو بە تاتۆ ناتوانێت خوێن ببەخشێت.

یاریزانە پۆرتوگالییەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەم بابەتە دەڵێت”من بەبەردەوام ھانی خەڵک دەدەم بۆ ئەوەی خوێن ببەخشن چونکە دەبێتە ھۆکاری رزگارکردنی خەڵک لە مردن ئەمەیش کارێکی مەزنە مرۆڤ ئەنجامیدەدات”.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، ئاماژەی بەوەداوە، بەھۆی رەنگ و مادە کیمیاییەکان کە تێکەڵی خوێن دەبێت ناکرێت ئەم خوێنە ببەخشرێتە ئەو کەسەی کە پێویستی پێیەتی چونکە دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوونی بە نەخۆشی جیاواز.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.