تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:28 PM

فەرمی: سزای عوسمان دێمبێلی دیاریی کرا

دوای ئەوەی لەگەڕی هەشتەمی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئیسپانیا عوسمان دێمبێلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا ـی ئیسپانی لەیاری یانەکەی بەرامبەر سێڤییا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە ،کەمێک لەمەو پێش لیژنەی سزادان لەیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای یاریزانی ناوبراوی ڕاگەیاند.

 

دوای یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا ناوبژیوانی یاری ماتیۆ لاهۆزی گووتی کە دێمبێلی زیاتر لەجارێک  پێی گووتووە تۆ زۆر خراپی بۆیە کارتی سووری لەیارییەکە پێداوە .

 

لیژنەی سزادان لەیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای هێرشبەرەکەی بارسێلۆنای بۆ دوو یاری سڕکردن دیاریکرد ، بەمەش عوسمان دێمبێلی ناتوانێت لەدوو یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئێبار لەگەڕی نۆیەم و کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید لەگەڕی دەیەم بەشداری بکات .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.