تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:38 PM

نەیمار ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان ناچار دەکات یانەکە جێبهێڵێت

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەوروپا لەژمارەی ئەمڕۆیاندا باس لەوە دەکەن کە درەوشانەوەی نەیمار جۆنیۆر لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی جولیان دراکسلەری هێرشبەری ئەڵمانی ناچار دەکات ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت .

لەمێرکاتۆی هاوینی ڕابردوو ئەستێرە بڕازیلییەکە نزیک بوو لەوەی یانە پاریسییەکە جێبهێڵێت لەدرگای بارسێلۆناوە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی ،بەڵام کارگێڕی هەردوو یانە لەسەر ئەم گواستنەوەیە نەگەیشتنە ڕێککەوتن .

نەیمار لەپاریس مایەوە و بەهێزەوە گەڕاوەتەوە سەر لاکێشەی سەوز و لەچوار یاری بۆتە فریادڕەسی یانەکەی بەگۆڵەکانی سەرکەوتنی پێ بەخشیوە ،ئەمەش دراکسلەری ناچاری دانیشتن لەسەر کوورسی یەدەگ کردووە .

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە کە دراکسلەر نایەوێ چیدیکە لەپاریس بەردەوام بێت بەبەڕێوەبەری کارەکانی ڕاگەیاندووە کە لەگەڵ یەکێک لەیانەکانی یوڤێنتۆس یاخود ڕیال مەدرید درگای گفتوگۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لەمێرکاتۆی زستانە ڕیزەکانی یانە فەڕەنسیەکە جێبهێڵێت .

جێی بیرهێنانەوەیە لەماوەکانی ڕابردوو هەردوو یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی و ڕیال مەدرید ـی ئیسپانی لەهەوڵی گواستنەوەی دراکسلەر دابوون ، لێ پاریس سانجێرمان ڕەتیکردەوە دەستبەرداری هێرشبەرە ئەڵمانیەکە بێت .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.