تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:41 PM

مێسی : له‌ ئێستادا گومانم له‌ به‌كارهێنانی ڤار هه‌یه‌

لەنوێترین بەریەککەوتنی لەگەڵ دەزگا میدیاییەکاندا لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئارجێنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی پەیوەندی نێوان خۆی ئەنتوان گریزمان کرد و گووتیشی کە نەیمار پەشیمانە لەجێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا.

لەسەرەتای قسەکانیدا مێسی ڕایگەیاند:
هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەنتوان گریزمان نییە ،ئەوە تەنها پڕوپاگەندەیە ، ئەو یاریزانێکی لێهاتووە و دڵنیام لەگەڵ بارسێلۆنا دەدرەوشێتەوە ‏.

هەر لەسەر پەیوەندی لەگەڵ گریزمان گووتی”ئەوەی دەڵێت مێسی گریزمانی ناوێت درۆ ئەکات ، چونکە ئەو ئەستێرەیەکی پڕ بەهرەیە گونجاوە لەگەڵ ستایلی یانەکەمان و من دڵخۆشم بەهاتنی بۆ بارسێلۆنا.

 

مێسی لەسەر پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی یانەکەی  گووتی :

هیچ کێشەیەکم لەگەڵ بارتۆمیۆ نییە ، زۆر بەریەک کەوتمان نییە ، دواجار کە بینیم دوای یاری لێڤەرپووڵ بوو لە وەرزی ڕابردووی چامپیۆنز لیگ.

ئەفسانەکەی بلوگرانا لەسەر تەکنەلۆژیای ڤار قسەی کرد و ڕایگەیاند

“سەرەتا دڵخۆش بووم بە جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای var ،بەڵام ئێستە کۆمەڵێک گومانی دروستکردووە ئەوەش جێگەی نارەحەتیە.

 

مێسی لەسەر لێدوانەکانی جێرارد پیکێ گووتی ”

پیکێ یاریزانێکی ڕاستگۆ و زیرەکە ، بەر لەوەی شتێک بڵێت بەباشی بیری لێدەکاتەوە بۆئەوەی قسەکانی کاردانەوەی خراپیان نەبێت .

لیۆ قسەی لەسەر ڕاهێنەری یانەکەش دەکات و دەڵێت :

بڕیاری مانەوە یاخود ڕۆیشتنی ڤاڵڤێردی پەیوەندی بە منەوە نییە ئەوە، ئەوە کارگێڕی یانەکە بڕیاری لەسەر دەدات.

لەدرێژەی قسەکانیدا کوڕەکەی ڕۆزاریۆ باسی نەیمار جۆنیۆری ئەستێرەی بڕازیلی دەکات و ڕایگەیاند:

نەیمار یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی جیهان، هاتنی جیاوازیێکی گەورەی دروستکرد ،بەڵام خەڵک تەنها ئەوەی لەبیر ماوە کە یانەکەی جێهێشتووە و نایانەوێ بگەڕێتەوە !

لەسەر نەیمار ووتیشی :

هەستەکەم نەیمار دڵگرانە لەوەی بارسێلۆنای جێهێشتووە!

لیۆ باسی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەکات و گووتی:

دەمەوێ لە بارسێلۆنا کۆتایی بەژیانی وەرزشیم بهێنم !

ئەستێرەی یانە کەتەلۆنیەکە درێژەی بەقسەکانی دا و گووتی :لەدەستدانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەدوو وەرزی ڕابردوو هەڵەی خۆمان بوو .

لەدواین ووتەکانیدا مێسی باسی ژیانی تایبەتی خۆیکرد و ووتی:

لەماڵەوە منداڵەکانمبە لیۆ مێسی بانگم دەکەن ، ئەوەی لەدوورەوە دەووترێ  دوورن لەڕاستی!

ووتیشی :

من کەم دەچمە دەرەوە و زیاتر لەماڵەوە دەمێنمەوە ، بەڵام ئێستە جار جارە لەگەڵ منداڵەکانم دەچینە دەرەوە بۆ تێپەڕاندنی کات .

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.