تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:39 PM

دانی ئەلڤێش قەیرانێکی گەورەی لە برازیل درووست کردووە

دانی ئالڤێزی بڕازیلی و بەرگریکاری یانەی ساوپاولۆ یانەکەی تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی کردووە ،بەو پێیەی ساڵانە مووچەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت لەیانە بڕازیلییەکە بەبەراورد بەیاریزانەکانی هاوڕێی .

بەپێی هەوڵی ڕۆژنامەی “ئاس”ـی ئیسپانی بەرگریکاری لای ڕاستی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان ساڵانە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لەیانەی ساوپاولۆی بڕازیلی وەردەگرێت کەئەمەش بەرزترین مووچەیە لەتەواوی کیشوەری ئەمریکای لاتین !

پێدانی ئەم بڕە مووچە زۆرە بە ئالڤێز یانەی ساوپاولۆی تووشی قەیرانێکی دارایی گەورە کردووە، بەئاشکرا کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی خستۆتە سەر داهاتی یانەکە .

ئەم مووچە بەرزەی ئالڤێز دۆخی دەروونی ژووری خۆگۆڕینی یانەکەی ئاڵۆز کردووە یانەکە کەوتۆتە بارودۆخێکی ئێجگار سەختەوە .

دانی ئالڤێز ـی 36 ساڵان هاوینی ڕابردوو بەگرێبەستی ئازاد لەپاریس سانجێرمانەوە ڕوویکردە یانەی ساوپاولۆی بڕازیلی لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەشداری 8 یاری کردووە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.