تشرینی دووه‌م 20, 2019 4:15 PM

بەپەلە: عوسمان دێمبێلی لەیاری کلاسیکۆ دادەبڕێت

بەھۆی قسەکردن بەناوبژیوان و وەرگرتنی کارتێکی سوور ئەگەر ھەیە عوسمان دێمبێلی بۆ یاری کلاسیکۆ بەشداری نەکات.

لەدوا یاری گەڕی ھەشتەمی خولی لالیگا، یانەی بارسێلۆنا بەئەنجامێکی گەورە و بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە سێڤییای بردەوە.

لەیارییەکەدا، دێمبێلی کارتێکی زەردی وەرگرتبوو، لەدوا ساتەکانی یاریشدا، راستەوخۆ کارتێکی سووری بەڕوویدا بەرزکرایەوە و بەھۆیەوە کرایە دەرەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەر زۆرە دێمبێلی بەھۆی دەمەقاڵی لەگەڵ ناوبژیوان بۆ 2 تا 4 یاری رابگیرێت، ھەر ئەمەیش بەپێی لێدوانێکی لاھۆزی ناوبژیوان ئاماژەی بەوەداوە، دێمبێلی چەپڵەی گاڵتەجاری بۆ لێداوە وپێی گوتووە “تۆ زۆر خراپی زۆر “، ئەمەیش بەپێی یاساکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریزان بۆ چەند یارییەک سزا دەدرێت ودوای راپۆرتی ناوبژیوان ئەمە زیاتر روونتر دەبێتەوە.

بڕیارە لە گەڕی داھاتوو کە گەڕی نۆیەمە یانەی بارسێلۆنا رووبەرووی ئیبار ببێتەوە و دواتر لە 26ی مانگ لەیەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە لە یاریگەی کامب نۆ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.