تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:52 PM

ئەیاکس ئەمستردام دەرگەکان لەبەردەم ریال مەدرید دادەخات

بەمەبەستی رێگریکردن لە یانەی ریال مەدرید بۆ کڕینی حەکیم زەیاش، یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆڵەندی نرخی مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی ئەم یاریزانەی لابرد.

رۆژنامەی تێلیگرافی ھۆڵەندی ئاشکرای کرد، یانەی ئەیاکس لەگەڵ حەکیم زەیاشی مەغریبی رێککەوتووە بۆ ئەوەی مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی کە 30 ملیۆن یۆرۆیە لاببات.

بەپێی رۆژنامە ھۆڵەندییەکە، ئەم کارەی ئیدارەی ئایاکس بۆ ئەوە بوو تاکو رێگری لە یانەی ریال مەدرید یان ھەر یانەیەکی دەیکە بگیرێت بتوانن بە ئاسانی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بدەن، ھاوکات کاتێک ھەر یانەیەک ویستی کڕینی ئەم یاریزانەی ھەبێت ئەوە دەبێت بەدڵی یانە ھۆڵەندییەکە نرخی مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆ بدات.

حەکیم زەیاشی تەمەن 26 ساڵان، وەرزی رابردوو خول و جامی ھۆڵەندای لەگەڵ یانەکەی بەدەستھێنا وھاوکات گەیشتە فایناڵی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو و لەم وەرزەیشدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.