ریال مەدرید هەوڵ هێنانی ئەستێرەیەکی تری مانچێستەر سیتی دەدات

دوای ئەوەی ریال مەدرید براهیم دیازی یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی گواستەوە ڕیزەکانی، لە ئێستادا هەوڵ دەدات ئەستێرەیەکی تری یانە ئینگلیزیەکە بگوازێتەوە
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ماڵپەری فەرمی خۆی هەواڵی هەوڵەکانی ریال مەدریدی بۆ هێنانی ئەستیرەی هێلی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی بـێرناردۆ سێلڤای بڵاو کردۆتەوە، دەیلی مەیل ئاماژەی بەوە کردووە سێلڤا گرێبەستەکەی تا سێ ساڵ و نیو لەگەڵ مان سیتی ماوە، لە ئێستادا توانیویەتی ئاستێکی بەرز پیشکەش بکات، بە سەرکردایەتی سانتیاگۆ سۆلاری ریال مەدرید ئەم یاریزانەی کردۆتە ئامانج، تا هێلی هێرشبەری یانەکەی بەهێزتر بکات، بە هۆی ئەوەی دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ئاستێکی لاواز دایە
لە لایەن خۆشیەوە گواردیۆلا چەندجارێک باسی لە تواناکانی بێرناردۆ سێلڤا کردووە بە جێگرەوەی داڤید سێلڤای ئەستێرەی یانەکەی زانیوە کە لە ئێستادا لە تەمەنی 33 ساڵیدایە، نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە، بۆیە رۆژنامەکە باس لەوە دەکات ئەستەمەی یانە ئینگلیزیەکەکە دەستبەرداری سێللڤا بێت 
بێرناردۆ سێلڤا لە هاوینی 2017  بەبڕی 43 ملیۆن پاوەند لە مۆناکۆی فەرەنسیەوە  پەیوەندی بە مانچیستەر سیتی کرد، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی یانەکە 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart