تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:22 PM

بەپەلە: مێسی ھەڕەشەی بەشدارینەکردنی لە یاری کلاسیکۆ لەسەرە

پێکانی لیۆنێل مێسی بەرانبەر بە ڤیاریال لە خولی لالیگا بووە جێگەی نیگەرانی و مەترسی ھاندەران لەسەر یاری نەکردنی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لەیار کلاسیکۆ.

پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باسیان لەدابڕانی مێسی کرد لە ھەردوو یاری بارسێلۆنا لەلالیگا و ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام بەرنامەی (چیرینگیتۆ)ـی ناسراوی ئیسپانی لە تویتەر ئاشکرای کرد، ئەگەر ھەیە مێسی بۆ ماوەی یەک مانگ لەیاریکردن داببڕێت، بەمەیش لە یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید یاری ناکات کە بڕیارە لە 26ـی مانگی داھاتوو لە کامب نۆ بەرێوەبچێت.

یاری نەکردنی مێسی لە یاری کلاسیکۆ ھەواڵێکی خۆشە بۆ یانە مەدریدییەکە بەتایبەتی لە ئێستادا یانەکە بەجیاوازی چوار خاڵ پێش بارسا کەوتووە.

مێسی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەشاری میلانی ئیتاڵی لەمیانی ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست وەک باشترین یاریزانی جیھان دەستنیشانکرا وپێش ھەر یەکە لە دی یۆنگی ھۆڵەندی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی کەوت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.