كانونی دووه‌م 21, 2020 6:13 AIM:

ئەگەر ھەیە یاریزانێکی کاریگەری بارسێلۆنا لە یەکەم کلاسیۆی ئەم وەرزە داببڕێت

پێشبینی دەکرێت ئانسۆ فاتی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لەیەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە بەرانبەر بە ریال مەدرید داببڕێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ھەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە، ئانسۆ فاتی بانگھێشتی پێکھاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا کراوە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە مۆندیالی تازەپێگەیشتوان خوار 17 ساڵان.

رۆژنامەکە دووپاتی کردۆتەوە، دەیڤد جوردۆ راھێنەری ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی ئیسپانیا 50 یاریزانی بۆ پێکهاتەکەی ماتادۆر بانگهێشتکردووە.

بەمەیش، ئەگەر فاتی ناوی لە لیستی پێکھاتەی کۆتایی ھاتەوە، ئەوە ئەم یاریزانە لاوە لە حەوت یاریی یانە کەتەلۆنییەکە دادەبڕێت، بەتایبەتی لە یەکەم کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید کە لە رۆژی 26ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە جامی جیهانی تازەپێگەیشتووان خوار 17 ساڵان رۆژی 26ـی مانگی داهاتوو لە برازیل دەستپێبکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.