تشرینی دووه‌م 20, 2019 3:59 PM

چاڤی:ئامادەم ببمە ڕاهێنەری بارسێلۆنا!

ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز باسی گەڕانەوەی دەكات بۆ بارسێلۆنا وەك ڕاهێنەری یانەكە

پاش ئەوەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا خراپترین دەستپێكی تۆماركردووە لە 25 ساڵی ڕابردوودا،ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاند كە چاڤی ئامادەیە ببێتە ڕاهێنەری بارسا

لە لێدوانێكدا بۆ ARA ی ئیسپانی كە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل هەواڵەكەی گواستووەتەوە چاڤی دەڵێت:نازانم ئەگەر هەلی ئەوەم هەبێت ببمە ڕاهێنەری بارسا یان نا،من ئێستا ئامانجم ئەوەیە لەگەڵ یانەی سەد نازناو بەدەست بهێنم و ئەزموون وەرگرم

هەروەها چاڤی گوتی:هیچ كێشەیەكم نیە كە ببمە ڕاهێنەری هاوڕێكانی ڕابردووم،مێسی و سوارێز و بۆسكێتس و پیكێ و سێرجی ڕۆبێرتۆ و ئەلبا بەباشی دەناسم و دەزانم چۆن ڕاهێنان دەكەن

چاڤی بەردەوام بوو لە قسەكانی و گوتی: ئەگەر بتوانم بڕوا بە مێسی بهێنم دەتوانێت ببێتە باشترین بەرگریكار،خێرایە لە ڕووی جەستە و مێشكەوە،ئەگەر مێسی جارێك ڕا بكات چی دەبێت؟ئەوا یاریزانەكانی تر دوو جار ڕادەكەن !

لە كۆتاییدا گوتی:كێشەی بارسێلۆنا لە هێڵی ناوەندە لە كاتی بەرگریدا،ئەمەش ڕۆڵی ڕاهێنەر زۆر گرنگە تێیدا !

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.