تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:23 PM

نێیمار ویستی لەسەر لالیگا و بارسا نەماوە وچاوی لە خولێکیترە

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، نێیمار داسێلڤای برازیلی و یاریزانی پاریس سانجێرمان ئارەزووی گواستنەوە بۆ خولی لالیگا نەماوە و دەیەوێت تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجام بدات.

پێگەی کەناڵی (فۆکس بۆرتس) ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی نێیمار لە گواستنەوەی ھاوینە ھیوای گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا نەما، لەئێستەدا ئەم یاریزانە ئارەزووی بۆ خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەچێت، و حەزی لەلالیگا نەماوە.

ئەم سەرچاوەیە دووپاتیشی کردەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد لاری نیە بە کڕینی نێمار بەبڕی (٢٣٠ )ملیۆن یۆرۆ و پێدانی مووچەی ساڵانە بەبڕی (٥٠ )ملیۆن یۆرۆ.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی (دۆن بالۆن)ـی ئیسپانی ئاشکرای کرد، کە نێیمار وەرزێکیتر لە پی ئێس جی دەمێنێتەوە ودواتر دەگوازرێتەوە بۆ یانەی شەیتانە سوورەکان.

نێمار لە دوو گەڕی رابردووی خولی فرانسی دوو گۆڵی لە دوو یاری لەدوا ساتەکانی یاریدا تۆمار کرد و شەش خاڵی بۆیانەی بەدەستھێنا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.