تشرینی دووه‌م 17, 2019 4:38 PM

مێسی هەڕەشەی زیندانیکردنی لەسەرە

پێگەی (فوتبۆڵ لیکس) بابەتێکی سەرسوڕهێنەری بڵاوکردۆتەوە تێیدا باسـی لەبوونی هەڕەشەی زیندانیکردن لەسەر ئەستێرەی ئارجێنتینایی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیۆنێل مێسی کردووە.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە کە حکومەتی ئیسپانیا دەستیکردووە بـە لێکۆڵینەوە لەسەر گرێبەستەکانی نێوان یانەی بارسێلۆنا و دەزگای شاراوەی “لیکمۆ”ـی تایبەت بەیاریزان لیۆنێل مێسی .

دەزگا حکومییەکانی ئیسپانیا داوای لێکۆلینەوە و وردەکاری لەو باجانەی کە لەبارسێلۆنا وەردەگیرێت و داوای ئەو بەڵگانە دەکەن کە پەیوەندی بە مێسی ھەیە نێوان ساڵانی2009 بۆ 2014 .

پێشتر یانە کەتەلۆنیەکە بڕی 6.4 ملیۆن یۆرۆی خستە سەر حسابی کۆمپانیای SideFloor کاتێک نوێنەری یانەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا لەساڵی 2013 و ئەو ڕووداوانەش لیۆ مێسی خستە بارودۆخێکی سەخت.

مانگی 9 ـی 2016 دادگای بارسێلۆنا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانە کەتەلۆنیەکە و خۆرخێ ـی باوکی بۆ ماوەی 21 مانگ و پێبژاردنی بڕی 3.7 ملیۆن یۆرۆ.

دووبارە بڵاوبوونەوەی هەڕەشەی زیندانیکردن لسەر مێسی دوای ئەوە دێت کە مێسی و باوکی فێڵیان لە دەسەڵاتدارانی سزادانی ئیسپانیا کردووە بەبڕی 4.16 ملیۆن یۆرۆ کە ئەو بڕەش پەیوەندی بەساڵانی 2007 و 2009 هەیە .

جێی باسە ئەمە یەکەمجار نییە ئەو ئەستێرە ئارجێنتینیە تووشی ئەم هەڕەشەیە دەبێتەوە کەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لیۆ خاوەنی سەرمایێکی زۆرە ووڵاتی ئیسپانیا ـش بەوە ناسراوە کە باجی زۆر لەو کەسانە وەردەگرێت کە خەڵکی ئەو ووڵاتە نین لەوێ خەریکی بازرگانین.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.