تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 6:02 PM

مەرگی وەرزش لە کوردستان

ئاراس رواندزی
ساڵانێکە بەرپرسانی تۆپی پێ لە باشووری کوردستان نازو فیزی ئەنجامدانی چاڵاکیە وەرزشیەکانمان پێ دەفرۆشن، لە تیڤیەکان و کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکان وەک پاڵەوان خۆیان دەنوێنن و بە شێوەیەک دەپەیڤن و موزایەدە دەکەن، وەک ئەوەی دەیان یاریگای نێودەوڵەتیان بنیات نابێ و مۆندیالیان بۆمان ساز کردبێت.
ئەو ئابرووچوونەی لە دوا گەڕی خولی تۆپی پێی تازە پێگەیشتووان روویدا، شکستێکی دیکەی ئەو بەرپرسانە بوو، هەروەها راگەیاندنی مەرگی تۆپی پێ و لێدانی دوا فیشەک بوو بە جەستە نەخۆش و شەکەتەکەی وەرزش. لە راستیدا من تا ئێستاش لە حاڵەتی سەرسوڕمان و شاگەشکەبووندام، هەر چەند بیری لێدەکەمەوە، لەو هاوکێشەیە تێناگەم، تیپێک لە کۆی ۱۱ یاری ۲٠ گۆڵی تۆمار کردبێت، چۆن دەتوانێ لە دوا یاریدا ۱۷ جار تۆڕی رکابەرەکەی بهەژێنێ؟! کارەساتەکە هەر بەوەندەش ناوەستێ، بەڵکو دوای زانینی ئەنجامەکەی پێشمەرگە، زاخۆی رکابەری نازناوەکەش لەدوا پێنج خولەکدا سێ گۆڵ تۆمار دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ئاشتی (۳ ـ ۳) بەرامبەربوون!
لێرەدا بێ هیچ دوو دڵیەک من فیدراسیۆنی تۆپی پێ بە هۆکاری ئەو گاڵتەجارییە دەزانم، چونکە ئەوان ئەوەندەی بیر لە ئەنجامدانی خولەکەو بەڕێکردنی دەکەنەوە، نیو بەقەد ئەوە بیر لە رێکخستن و دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ سەرخستنی ناکەنەوە، بۆیە هەمیشە شەمەندەفەرەکەیان بە کۆمەڵێک کەمووکوڕی و کێشە دەگاتە دوا وێستگە.
کڕین و فرۆشتنی یاری شەرم و بگرە کوفرێکی گەورەی وەرزش ـ یشە، ئەو پەڕی ئاستنزمی و نا رۆشنبیری ئەو کەس و لایەنانە دەگەیەنێ کە بەو کارە قێزەونە هەڵدەستن، ساڵانێکیشە لە کوردستان گومانی یاریکردن بە ئەنجامەکان هەبووەو زۆر جار بەڵگەی تەواویش خراوەتە روو، لێ بەهۆی بوونی ئەقڵ و دەستەیەکی تەواو حزبی و کاریگەری ئەو بەرپرسانەی کە وەک شەتڕەنج کارەکتەرە وەرزشیەکان دەجولێنن، نەک سزادان، بگرە دروستکردنی لیژنەو بەدواداچوونیش بۆ ئەو کەیسە ئابروبەرانە نەبووە، بۆیە تا کۆنتڕۆڵی وەرزش لەدەست حزب و دەروێشەکانیان بێ، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاری هەمیشە گەرموگوڕ دەبێ.
لە کۆتاییدا بە گرنگ و پێوستی دەزانم هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتان، دادگایەکی وەرزشی بێلایەن و دوور لە هەژموونی حزبەکان، بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی وەرزش دابمەزرێ، ئەوسا تەنها بە خستنە رووی بەڵگەو دۆکۆمێنتی باوەڕپێکراو کە لەوبارەوە پێویستە میدیاش بوێرانەو بێلایەنانە رۆڵ بگێڕێت، گزیکاران و بازرگانانی وەرزشی لە قەفەزی ریسوایی و زیندان خۆیان دەبیننەوەو لاوانی وڵاتیش لە جیاتی بێ ئومێد کرنیان، دەتوانن بە گەشبینیەوە هەنگاوەکانیان بەرەوە خەون و ئاواتەکانیان بنێن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.