مێسی به‌ تۆمار كردنی چه‌ند ریكۆرێك كۆتایی به‌ ساڵی 2018 هه‌نا

دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا له‌ ساڵی 2018، له‌ یاریی نێوان بارسێلۆنا و سێلتافیگۆ، مێسی به‌ تۆمار كردنی گۆڵێك توانی كۆمه‌ڵێك ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و كۆتایی به‌ ساڵی 2018 بهێنێت

1. بە تۆمار کردنی 15 گۆڵ و زیاتر لە 11 وەرزی یەک بە دوای یەک، بوە یەکەم یاریزان لە مێژووی پێنج خولە بە هێزەکەی ئەوروپا ئەم کارە ئەنجام بدات

2.لە دواین 9 یاریی دژی سێلتا فیگۆ توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بکات لە یاریگایی کامپنو

3. کۆی گۆڵەکانی لە ساڵی 2018 لە 55 یاریی گەیاندە 51 گۆڵ لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بووە گۆڵکاری ساڵی 2018

4. لە ساڵی 2018 مێسی توانی 26 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی درووست بکات

• بەدەستهێنانی پێڵاوی زێڕین 🏆
• گۆڵکاری لالیگا 🏆
• گۆڵ دروست كاری لالیگا 🏆
• باشترین یاریزانی لالیگا 🏆

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart