تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:56 PM

سوارێز بەرامبەر بە دۆرتمۆند ھەوڵی کۆتایی ھێنان بە گرێ کوێرەکەی چامپیۆنسلیگ دەدات

بۆ یەکەم جار ئەمشەو لویس سوارێزی ئۆرگوایی و یاریزانی بارسێلۆنا لەیاریگەی سیگناڵ ئیدۆنا پارک یاری دەکات و ئەم یاریزانە چاوی لەسەر ئەوەیە گرێ کوێرەکەی چامپیۆنزلیگ لەناو ببات.

ئەمشەو یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی( 2019-2020 )دەستپێدەکەن، لەیەکێک لە یارییەکانیشدا بارسێلۆنا لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا، باسی گرێ کوێرەکەی سوارێز دەکات و دەڵێت، بارسێلۆنا لەدوایین جاردا کاتێک چامپیۆنزلیگی بردەوە، سوارێز توانیوویەتی گۆڵێک بۆ تیپەکەی تۆماربکات، ئەمەیش بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، تێیدا سوارێز لەدەرەوەی یاریگەی خۆی گۆڵێکی لە یانەی رۆما تۆمار کرد، لەوکاتەوە ئەم یاریزانە نەیتوانیوە گۆڵ لەدەرەوەی کامب نۆ تۆماربکات.

رۆژنامەکە ئاشکراشی کرد، سوارێز دەیەوێت کۆتایی بەم گۆڵنەکردنە لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بھێنێت و لەیاری ئەمشەو بەنیازە گۆڵێک لە یاریگەی سیگنسڵ ئیدۆنا پاڕک لە دۆرتمۆند تۆمار بکات.

سوارێز، لە دوایین یاری یانەکەی لەلالیگا بەرانبەر بە ڤالێنسیا لە پێکان گەرایەوە و توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.