تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:49 PM

فاتی لەبەردەم شکاندنی ژمارەیەکی مێژووییدایە

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرا کرد، ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا بە بەشداریکردنی لەیەکەم یاری یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر بە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ئەوە دەتوانێت دوو ژمارەی مێژوویی بشکێنێت .

رۆژنامەکە دووپاتی کردۆتەوە، فاتی بەبەشداریکردنی لەیەکەم یاری یانە کەتەلۆنییەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان، دەبێتە بچووکترین یاریزانی بارسا پشکداری لە چامپیۆنزلیگ کردبێت و تێیدا یاریزان بۆیان کریکیتچ کە لە 9ـی سێپتێمبەری ساڵی 2007 بۆ یەکەم جار دەرکەوت بەرانبەر بە لیۆن لە تەمەنی 17 ساڵ 21 رۆژ تێدەپەڕێنێت.

رۆژنامەکە باسی ژمارەیەکی تر دەکات ودەڵێت، ئەگەر فاتی توانی گۆڵێک لەیارییەکە تۆمار بکات، ئەوکات دەبێتە بچووکترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و بەمەیش بیتەر ئۆفوری یاریزانی ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی تێدەپەڕێنێت لەتەمەنی 17 ساڵ و 195 رۆژ.

فاتی لە گەڕی رابردووی لالیگا توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ئەسێستێکیش بکات و ببێتە بچووکترین یاریزان لە لالیگا لەتەمەنی 16 ساڵ و 318 رۆژ ئەم کارە ئەنجام بدات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.