تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:30 PM

یۆرگن کلوپ هۆکاری نەپۆشینی جلی فەرمی لە یارییەکان ئاشکرا دەکات!

راھێنەرانی تۆپی پێی جیھانی بەگشتی بە پۆشینی جلی بۆنەکان ( چاکەت و پانتۆڵ) ناسراوون وەک سیاسیی وبزنسمانەکان دەردەکەون، بەڵام ئەم سیفەتە لەلایەن یۆرگن کلۆپی راھێنەری ئەڵمانی نابیندرێت.

یۆرگن کلۆپ راھێنەری لیڤەرپوول بەوە ناسراوە لە کاتی یارییەکان جلێکی تەواو وەرزشی دەپۆشێت ھاوکات کڵاوێک لەسەرییەتی و پێڵاوێکی وەرزشیش لەقاچەکانی لەکاتی یارییەکانی رێدز دەبیندرێت.

پێشووتر، ئەم راھێنەرە جلی فەرمی بۆ یارییەکان پۆشیوە،وەک یاری کۆتایی چامپۆنزلیگی وەرزی 2013،بەڵام کلۆپ دووپاتی کردەوە جارێکیتر دووبارەی ناکاتەوە.

پێگەی تۆک سپۆرت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کلۆپ دەڵێت” ھیچ ھۆکارێکم نیە تاکو جلی فەرمی بپۆشم، لەکاتی پۆشینی چاکەت و پانتۆڵ بۆ نموونە ھەست بەناڕەحەتی و ھەناسە تەنگی دەکەم، نامەوێت بیر لە شێوەم بکەم پێش ھەر یارییەک، دڵخۆش دەبم کاتێک جلێکی وەرزشیم بۆ ئامادە دەکەن پێش ھەر یارییەک چونکە بەخێرایی دەیپۆشم”.

بەپێی پێگەکە، دوایین جار کلۆپ جلی فەرمی پۆشی بێت لە یارییەکان بۆ فایناڵی یۆرۆپا لیگی وەرزی( 2015 – 2016 )دەگەڕێتەوە.

سەرباری ئەوەی کلۆپ جلێکی سادە دەپۆشێت، بەڵام ئەم راھێنەرە بۆتە نموویەکی راستەقینەی راھێنەران بە پۆشینی جلوبەرگێکی وەرزشی لە یارییەکان، ھەر بەم جلە لەوەرزی رابردوو توانی لەسەر حیسابی تۆتێنھام ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.