تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:22 PM

لە بری نێیماڕ، بارسێلۆنا ئاراستەکانی بەرەوە ئەستێرەیەکی فرەنسی گۆڕیوە

یانەی بارسێلۆنا لە بری نێیمار چاوی بڕیوەتە تواناکانی کیلیان مباپێ فرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەی ئاشکرا کرد،”لە ئێستادا ئیدارەی یانەکە ئاراستەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار بۆ کیلیان مباپێ گۆڕیوە و بەرپرسانی یانەکەیش سەرقاڵی گفتوگۆکردنن دەربارەی ئەم بابەتە”.

بەپێی رۆژنامەکە، “بەشێک لە بەرپرسانی بارسا کۆکن لەسەر ئەوە کە مباپێ لەرووی چەند خەسلەتێکەوە پێش نێیمار دەکەوێت وەک گەنجی یاریزانەکە و ھەروەھا بەکەمی لەچاو نێیمار دووچاری پێکان دەبێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر یانەی ریال مەدرید ھەوڵی دەستەبەرکردنی یاریزانە فرەنسییەکەی داوە، بەڵام یانە پاریسییەکە فرۆشتنی مباپێ رەتکردۆتەوە، ئەمەیش کێبرکێی ھەردوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا دەگەینێتە لووتکە و لە گواستنەی داھاتووی زستانە یاخود ھاوینە زیاتر دەردەکەوێ.

ئەمەو مباپێ لە ھاوینی ساڵی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ PSG کۆتایی پێدێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.