تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:11 PM

بەوێنە: سەرۆکی ناوبژیوانانی پریمەرلیگ چوار ھەڵەی کاریگەری ناوبژیوانان لەم وەرزەدا ئاشکرا دەکات

مایک رایلی سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا ئاشکرای دەکات کە لە خولی ئینگلیزی سەرەرای بوونی سیستەمی ڤار بەڵام ھەڵەی ناوبژیوانان لە چەند یارییەکی خولەکە روویداوە و دەکرا بە بەکارھێنانی سیستەمی ڤار ئەم ھەڵانە چارەسەر کرابا.

رایلی روونی کردەوە تا ئێستا چوار ھەڵە لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا روویانداوە وحاڵەتەکانی بە بەڵگەوە روونکردووەتە بەم شێوەیەی خوارەوە:

حاڵەتی یەکەم

لێدانێکی سزا بۆ سیباستیان ھالیر یاریزانی وێستھام دژی نۆروەیچ سیتی، تێیدا ناوبژیوان ھیچ کاردانەوەی نەبوو و ڤاریش بەکارنەھێندرا.

حاڵەتی دووەم

لێدانێکی سزا بۆ داڤێد سیلڤا یاریزانی مان سیتی بەرانبەر بۆرنمۆس ھەژمار نەکرا، دوای ئەوەی جیفرسۆن لیرما قاچی خستە سەر قاچەکانی سیلڤا.

حاڵەتی سێیەم

گرتەی ئەو گۆڵەی کە نیوکاسڵ یونایتد تۆماریکرد دژی واتفۆرد، لە رێگەی ڤیدیۆی ھێواش دەرکەوت لەکاتی ھێرشەکە ئیسحاق ھایدن دەستی بەتۆپ کەوت، ئەمەیش بەپێی یاسای نوێ دەبێت رەت بکرێتەوە.

سڵاو

حاڵەتی چوارەم

یوری تیلیمانس لەو حاڵەتەی کە ئەنجامی دا کاتێک قاچی خستە سەر قاچی کالوم ویلسۆن دەبوایە کارت سووری پێبدرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.