تشرینی دووه‌م 17, 2019 3:21 PM

لە کۆتاییدا چارەنووسی نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاشکرا بوو

ھاوڕێیەکی نزیکی نێیمار وادەی گەڕانەوەی یاریزانە برازیلییەکە بۆ ریزی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات.

بەپێی رۆژنامەی لوباریزیانی فڕانسی ئاشکرای کرد”کە ھاوڕێیەکی نزیکی نێیماڕ ئەوەی دڕکاند کە یاریزانەکەی سێلیساو مەحاڵە لە گواستنەوەی داھاتووی یاریزانان بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی دووپاتکردەوە کە لەھاوینی داھاتوو ئەگەرەکان کراوە دەبێت بۆ گەڕانەوەی یاریزانی ناوبراوو بۆ ریزی یانە کەتەلۆنییەکە.

ھەمان سەرچاوە رایگەیاند” ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ گەڕانەوەی نێیمار دەکەن دوورە لە راستی و بابەتی لەم شێوەیە لەئارادانیە.”

ئەم لێدوانانەی ھاوڕێیەکەی نێیمار لەلایەن لیۆناردۆ ئۆراگۆ بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان ی دووپات کرایەوە، لەمبارەیەوە رۆژنامەی لیکیپی فرانسی لەسەر زاری لێۆناردۆ ئاشکرای کرد” لە گواستنەی زستانەدا نێیمار لە یانەکە دەمێنێتەوە و گواستنەوەکەی ئاڵۆز دەبێت و نزیکە لە مەحاڵ بوون، بەڵام ئەوەیشی خستە روو لە گواستنەوەی ھاوینەدا رەنگە ئەم بابەتە بێتەوە بەر باس”.

ھەر تایبەت بەم ھەواڵە، لیۆنێل مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەربارەی گواستنەوەی نێیماڕ ئاشکرای کرد”ھیوام ھاتنی نێیمار بوو بۆ ریزی یانەکەم،بەڵام نازانم ئایا بارسێلۆنا ھەوڵی جدی داوە بۆ کڕینی نێیمار یاخود نا؟، ھەرچەندە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی پاریس سانجێرمان بابەتێکی ئاسایی نیە”.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.