ئه‌یلول 17, 2019 11:57 AIM:

فەرمی:یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیكەی 3 ساڵ زیندانی دەكرێت!

دادگای شاری ئیستەنبوڵ لەتوركیا بڕیاری 2 ساڵ و هەشت مانگ زیندانیكردنی بۆ ئاردا تۆڕان دەركرد

سزاكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئاردا تۆڕان لە نەخۆشخانەیەك بەبێ مۆلەت چەكی هەڵگرتووە

چیرۆكەكە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 10 ی ساڵی 2018 كاتێك لە یانەیەكی شەوانە ئاردا توڕان لەگەڵ گۆرانیبێژێكی تورك بە ناوی بیركای شاهین تووشی شەڕ دەبێت بەهۆی خێزانیەكەی  شاهینەوە و ئاردا لووتی گۆرانیبێژەكە دەشكێنێت

ڕۆژێك دوایی ڕووداوەكە ئاردا توڕان دەچێت بۆ نەخۆشخانە بۆ لای بیركای شاهین و لەوێدا بەبێ مۆلەت چەكی هەڵگرتووە

بەپێی ڕاپۆرتەكە ڕاستەوخۆ ئاردا توران ناخرێتە زیندانییەوە بەمەرجێك دەبێت هەتا 5 ساڵی تر هیچ تاوانێك ئەنجام نەدات

بۆ وەبیرهێنانەوە ئاردا توران یاریزانی یانەی بارسێلۆنایە و بە شێوازی خواستن پەیوەندی بە یانەی باشاكشەهیری توركیەوە كردووە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌