ئه‌یلول 17, 2019 11:19 AIM:

بەپەلە.. پێکانی مێسی بەردەوامە لەگەڵ بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئەستەمە بەرامبەر بە ڤالێنسیا بتوانێت یاری بکات.

بە پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییە‌كان، ئاماژەیان بەوە داوە ‌کە‌ لیۆنێل مێسی‌ كاپتنی یانه‌كه‌ بەئەگەرێکی زۆرەرە بەرامبەر بە ڤالێنسیا یاری ناکات.

لەمبارەیەوە، رادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی رایگه‌یاند “چاكبوونه‌وه‌ی مێسی له‌ پێكانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ڕوات، به‌ڵام ‌ پێویستی بە کاتی زیاترە و یانەکە نایەوێت ئەم سەرکێشییە بکات و بەشداری پێبکات”.

بڕیارە شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ چواره‌م گه‌ڕی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، بارسێلۆنا لە یاریگەی کامب نۆ میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیا بکات، ‌ بڕیاریش مێسی بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ یاریکردن به‌ڵام ئه‌مڕۆ بارسا ئەستەمی یاریکردنی بە ھاندەرانی راگەیاند.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌