ئه‌یلول 17, 2019 11:51 AIM:

لەکۆتاییدا، نێیمار دەگەڕێتەوە

نێیماڕ داسیلڤای برازیلی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ ئەوەی بۆ یەکەم جار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەربکەوێت.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای کرد، دوای شکستھێنانی نێیماڕ ‌ لە گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا،لە ئێستەدا یاریزانە برازیلییەکە ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وی‌ له‌گه‌ڵ psg ده‌ستپێبكات و دەربکەوێتەوە.

ھەر لەمبارەیەوە، به‌رپرسانی یانه‌ پاریسییەکە، بەنیازن بارودۆخێکی گونجاو ساز بکەن بۆ ئەوەی گەڕانەوەی نێیماڕ ئاسانتر ببێت و توڕەیی ھاندەرانی یانەکە لە یاریزانەکە دابمرکێنن،‌ ئەم ھەنگاوەیی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەیش لەلایەن تۆخێلی راھێنەر و تیاگۆ سێلڤای برازیلی پێشوازی لێکرا.

بڕیارە شه‌ممه‌ی داهاتوو لەخولی پلە یەکی فڕانسا، نێیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه‌دا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ستراسبۆرگ دەربکەوێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌