ئه‌یلول 17, 2019 11:17 AIM:

ڤیدیۆ: لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 گۆڵەکانی کریستیانۆ ھەڵبژاردەی پورتوگالی بەرەو بردنەوە برد

لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد و بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک کە لیتوانیای بردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێژایی یارییەکە چوار گۆڵ و سووپەر ھاتریکی تۆمار کرد و ویلیام کارفالۆش گۆڵی پێنجەمی تۆمار کرد و تاکە گۆڵەکەی لیتوانیا ڤیتۆتاس تۆماریکرد.

بە تۆمارکردنی ئەم چوار گۆڵە، کریس گۆڵەکانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا گەیاندە 93 گۆڵ و تەنیا 16 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە عەلی دایی ئێرانی.

بەو ئەنجامە، بەرازیلەکەی ئەوروپا بووە خاوەن ھەشت خاڵ و لەپلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دێت بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ ئۆکرانیای دووەم.

ھاتریکەکەی کریستیانۆ

گۆڵی پێنجەمی پۆرتوگال

تاکە گۆڵەکەی لیتوانیا

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌