ئه‌یلول 17, 2019 11:59 AIM:

ڤیدیۆ: لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 ئینگلتەرا ئەنجامێکی گەورەی تۆمار کرد و لووتکەی گرت

لە یارییەکی ئاگرینی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ لە کۆسۆفۆی بردەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک پێشکەوت، گۆڵەکانیش ھەر یەکە لە رەحیم ستیرلینگ و ھاری کین و فۆگۆدا بەھەڵە و جادوو سانشۆ تۆماریانکرد کە ئەوەی دوایی دوو جار تۆڕی بەرانبەرەکەی ھەژاند و فالون بیرایشا تاکە گۆڵی کۆسۆفۆی کرد.

لە گێمی دووەمدا، ھەڵبژاردەی کۆسۆفۆ ئاستەنگی بۆ سێ شێرەکە درووست کرد و گۆڵەکانی دووەم و سێیەمی لە رێگەی ھەر یەکە لە بیرایشا کە گۆڵی دووەمی خۆی بوو و فیدات مۆریکی ئەنجامەکەی کەمکردەوە ولەدواییدا یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ بۆ بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە، ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرت بەکۆکردنەوە 12 خاڵ وبەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەی چیکی دووەم کە ھەمان رێژەی خاڵی ھەیە.

گۆڵی یەکەمی کۆسۆفۆ

گۆڵی یەکسانبوونی ئینگلتەرا

گۆڵی دووەمی ئینگلتەرا

گۆڵی سێیەمی ئینگلتەرا

گۆڵی چوارەمی ئینگلتەرا

گۆڵی پێنجەمی ئینگلتەرا

گۆڵی دووەمی کۆسۆفۆ

گۆڵی سێیەمی کۆسۆفۆ

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌