ئه‌یلول 17, 2019 11:19 AIM:

ئەستێرەیەكی لیڤەرپووڵ:ڕامۆس لە ڤاندایك باشترە!

ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپووڵ دانی مێرفی باسی بەراوردی نێوان سێرجیۆ ڕامۆس و ڤێرجیل ڤاندایك دەكات

مێرفی بۆ ڕۆژنامەی ئێكسپرێسی ئینگلیزی گوتی:ئێمە ناتوانین بڵێین ڤاندایك باشترە هەتا ئەو كاتەی نازناوی زیاتر دەباتەوە

مێرفی:ڕامۆس ساڵانێكی زۆرە ئاستی لە لوتكەدایە و نزیكەی 20 نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە،وەك جامی جیهانی و دوو جامی یۆرۆ لەگەڵ ئیسپانیا،هەروەها لەگەڵ چوار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

مێرفی:ڕامۆس نزیكەی 700 یاری لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كردووە ئەمە نیشانەی لێهاتووی و بەهرەداری ڕامۆسە،هەروەها تۆماركردنی 89 گۆڵیش ڕیژەیەكی زۆر و باوەڕپێنەكراوە لە كاتێكدا هەندێكیان گۆڵی كاریگەر بوون و لە ساتە قورسەكان تۆماری كردووە

سەبارەت بەوەی ڕامۆس باشترە یان ڤاندایك مێرفی گوتی:لە ئێستادا تۆ ڤاندایك هەڵدەبژێریت بەڵام ڤاندایك وەك ڕامۆس ماوەیەكی زۆر لە لوتكەدا نەبووە و نازناوی زۆری بەدەستنەهێناوە وەك ئەو

سەبارەت بە كارتە سوورەكانی ڕامۆسیش دانی مێرفی گوتی:ڕاستە زۆر كارتی سوور وەردەگرێت بەلام دڵنیات دەكەمەوە لە ماوەی ڕابردوو هەموو لایەك هەوڵیان داوە ڕامۆس ببەنە ڕیزی یانەكانی خۆیانەوە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌