تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 6:04 PM

لەمێرکاتۆی زستانە ئەستێرەیەکی ئارسناڵ یانەکەی بەجێدەهێڵێت

تۆڕی هەواڵی ” کالچیۆ مێرکاتۆ”ـی ئیتاڵی لەڕاپۆرتێکدا باس لەوەدەکات کەلەمێرکاتۆی ئایندەدا مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ناوەڕاستکاری یانەی ئارسناڵ ڕیزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت.

ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەشداوە کە بەهۆی بەرزی مووچەکەی و هەڵکشانی تەمەنی هاوکات دابەزینی ئاستی خودی یاریزانەکە کارگێڕی یانە لەندەنییەکە کار لەسەر ئەوەدەکەن ئۆزێڵ بخەنە بازاڕی فرۆشتنی زستانە.

ئەو یاریزانە ئەڵمانیە لەگەڵ ئارسناڵ  هەفتانە 350 هەزار پاوەند وەرەگرێت ئاستی وەک جاران نەماوە و ڕاهێنەری یانەکە ئۆنای ئیمرێ پشتی پێنابەستێت هاوکات لەچەند یانەیەکی خولی ئەمریکا و تورکیا بۆندی بۆهاتووە بۆیە بەئەگەری زۆرەوە ئۆزێل لەمێرکاتۆی زستانە شاری لەندەن جێدەهێڵێت.

پێگە ئیتاڵیەکە ناوی ئەو یانە ئەمریکیە ئاشکرا دەکات کە ئارەزووی گواستنەوەی مەسعود ئۆزێلی هەیە ئەویش یانەی” دی سی یونایتدە” ، بەڵام باسی ئەو یانەیەی نەکردووە کە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بەڕەگەز تورکییە بگەڕێنەوە خولی ووڵاتەکەی.

مەسعود ئۆزێلی 30 ساڵان گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز تاوەکو ساڵی 2021 ـە ،لەگەڵ ئەو یانەی باکووری شاری لەندەن 166 یاری ئەنجامداوە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.