تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:27 PM

مانچێستر یونایتد هەوڵی پارێزگاریکردن لەئەستێرەیەکی دەدات.

یانەی مانچێستر یونایتدی ئینگلیزی لەپێناوە مانەوەی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی پۆڵ پۆگبا لەیانەکەی سەرقاڵی پلانێکی نوێیە بۆ پارێزگاریکردن لەو یاریزانە.

لەمێرکاتۆی هاوینەدا پۆگبا نزیک بوو لەوەی ڕیزی شەیتانە سوورەکان بەرەو ڕیال مەدرید جێبهێڵێت ، لێ یانە ئینگلێزییەکە بڕی دەستبەرداربوون لەو یاریزانەی بەرزکردەوە بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ یانە مەدریدییەکەش لەگواستنەوەی یاریزانەکە کشایەوە.

پۆڵ پۆگبا تەنها خواستی یانەی ڕیال مەدرید نەبوو بەڵکو هەردوو یانەی یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمانیش لەسەر هێڵ بوون بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ـی فەڕەنسی باسی یەکەم هەوڵی یانەکەی شاری مانچێستر دەکات لەمەڕ هێشتنەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە لەڕیزی یانەکە کە جێگری سەرۆکی یانەی مان یونایتد ئید وۆدوارد پەیوەندی بەمینۆ ڕایۆڵای بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی ناوبراو کردووە لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر مانەوەی پۆگبا لەئۆڵترافۆڕد.

یانە ئینگلیزییەکە تووشی گرفتی زۆردەبێتەوە لەم هەنگاوەیدا چونکە ڕازی کردنی پۆڵ بۆ مانەوە کارێکی قوورس دەبێت ،بەو پێیەی یاریزانەکە ئێستەش ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی هەیە .

گرێبەستی پۆڵ پۆگبا لەگەڵ مان یونایتد تاوەکو ساڵی 2021 واتە دوای دوو وەرزی تر دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەیانەیەکی دیکەوە بکات بۆیە ئەگەر کارگێڕی یانەکە سەرکەوتوو نەبێت لەنوێکردنەوەی بۆندەکەی ئەوا بەناچاری لەهاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت.

پۆگبا بەگرانترین گرێبەست دادەنرێت لەمێژووی یانەکە کاتێک ساڵی 2016 بەبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ لەیۆڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە گواسترایەوە , لەماوەی سێ وەرزی ڕابردوودا ئەو یاریزانە بەشداری 92 یاری کردووە و 24 گۆڵی تۆمارکردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.